عێراق لە مانگی ڕابردوودا نزیكەی دوو ملیار لیتر بەنزین و گازوایلی لەنێوخۆدا فرۆشتووە و 15 ملیۆن لیتریشی بۆ فڕۆكەكانی بە مەدەنی و سەربازییەوە تەرخانكردووە.
حسێن تاڵیب، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی عێراق ڕایگەیاند، “لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا 977 ملیۆن لیتر بەنزینمان بە هەر سێ جۆرەكەی موحەسەن، نۆرماڵ و سوپەر فرۆشتووە، هەروەها 947 ملیۆن لیتر گازوایلیش بە هەردوو جۆرەكەی قورس و نۆرماڵمان فرۆشتووە.”
ڕاشیگەیاندووە، بڕی ئەو نەوتە سپییەی مانگی ڕابردوو لەڕێگەی دەروازەكانی فرۆشتن و بەنزینخانەكانەوە فرۆشراوە 45 ملیۆن لیتر بووە، جگە لەوەی ملیارێك و 335 ملیۆن لیتری دیكەش لە بەرهەمە نەوتییەكانی دیكە فرۆشراون.
ئاشكراشی كردووە، فرۆشی سووتەمەنیی فڕۆكە بە هەردوو جۆرەكەیەوە مەدەنی و سەربازی 15 ملیۆن لیتر بووە.
عێراق ڕۆژانە زیاتر لە چوار ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت و بە یەكێك لە وڵاتانی ئەندامی ئۆپیك هەژمار دەكرێت و ئاستی بەرهەمهێنان و یەدەگی لە لیزبەندی پێشەەوەی وڵاتانی جیهانە.