بەبۆنەی ڕۆژی “شەهیدبوونی سەركردەكانی سەركەوتن” و ساڵیادی كوژرانی قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیس لە بۆردومانی درۆنێكی سوپای ئەمریكادا، سبەینێ لە چەند شارێكی عێراق دەكرێتە پشوو.
لە ڕۆژی 3ی كانوونی یەكەمی 2020دا لە هێرشێكی ئاسمانی سوپای ئەمریكا لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری دەستەی حەشدی شەعبی و چەند پاسەوانێكیان كوژران.
محەمەد جابر ئەلعەتا، پارێزگاری بەغدا لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكرد، دەوامی فەرمی لە دیوانی پارێزگا و قایمقامیەت و بەشە پەیوەندیدارەکانی فەرمانگەكان و خوێندنگەكان بۆ سبەینێ سێ شەممە ڕادەگیرێت و دەكرێتە پشووی فەرمی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەمە بە بۆنەی سێیەمین ساڵیادی شەهیدبوونی سەرکردەکانی سەرکەوتنەوەیە”.
هاوكات، هەریەكە لە پارێزگاكانی دیالە و بابل و دیوانیە و چەند پارێزگایەكی دیكە بڕیاریاندا سبەینێ بەو بۆنەیەوە بكرێتە پشووی فەرمی و هەروەها پارێزگای میسان و چەند پارێزگایەكی دیكە تەنها سبەینێیان وەك ڕۆژی ماتەمینی ڕاگەیاند و نەیانكردە پشوو.