مباپێ “گیانی خۆم بۆ ئەم یانەیە دەبەخشم”



ئەمڕۆ بەفەرمی یانەی ڕیاڵ مەدرید کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی بە هاندەرانی یانەکە ناساند و مباپێش رایگەیاند” گیانی خۆم بۆ ئەم یانەیە دەبەخشم “.

ئەمڕۆ سێشەممە، فلۆرێنتینۆ پێریز لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ کیلیان مباپێی بە هاندەرانی ڕیاڵ مەدریدی ناساند،

لە میانی ناساندنی مباپی لە ئاهەنگێکی ناوازەدا، یاریزانە تەمەن 25 ساڵانەکە بە زمانی ئیسپانی قسەی کرد و وتی: من ساڵانێکە خەونم بە یاریکردن بۆ یانەی ڕیال مەدرید دەبینی و ئەمڕۆ خەونەکەم هاتە دی و ئێستا زۆر دڵخۆشم.

مباپێ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ژیانی خۆم دەبەخشم بە ئەم یانەیە و ئەم دروشمە، شانازی دەکەم کە خەونەکەم بەدی هێناوە و ببمە یاریزانێک لە باشترین یانەی مێژووی تۆپی پێدا.

مباپێ لە مەراسیمێکی شکۆداردا لە یاریگای یانەکە لە مەدریدی پایتەخت بە ئامادەبوونی ڕاهێنەری پێشووی یانەکە زێنەدین زێدان فەرەنسی ناسێندرا.

مباپێ لە نەخۆشخانەی زانکۆی سانیتاس لامۆر ئەلیجا پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدرا.

یانەی ڕیال مەدریدی پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و خولی تۆپی پێی ئیسپانیا پێشتر ڕایگەیاندبوو ڕۆژی سێشەممە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ مباپێ بە هاندەران دەناسێنێت.

بەگوێرەی ئاژانس فرانس پرێس، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە لە ئاهەنگی فەرمی گرێبەستەکەیدا پێشوازی لە یاریزانە تازەهاتووەکە کردووە، کە مباپێ بۆ پێنج وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانە شاهانەکەوە دەکات.

مباپێ کە تەمەنی 25 ساڵە، لە 10ی مانگی ئایاری ڕابردوو ڕۆیشتنی خۆی لە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی ڕاگەیاند، دوای 7 ساڵ لە مانەوەی لە پاریسان جێرمان توانی 256 گۆڵ لە ٣٠٨ یاریدا لە پێشبڕکێ جیاوازەکاندا تۆمار بکات،و ببێتە باشترین گۆڵکاری مێژووی ئەو یانەیە.

مەكتەبی سیاسی پارتی لەسەر تەقینەوەكەی كەلار هاتەدەنگ
پێت مەكتەبی سیاسی پارتی لەسەر تەقینەوەكەی كەلار هاتەدەنگ
هاتووچۆی هەڵەبجە هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
دوات هاتووچۆی هەڵەبجە هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
پەیوەندیدار