ئاگادارییەک لە سایلۆی سەیدسادقەوە بۆ جووتیاران



سایلۆی سەیدسادق ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەكات كە پشتگیری گەنمیان ماوە بەزوترین كات رادەستی سایلۆكەی بكەن و گەنمی جوتیارانی كەلار و چەمچەماڵیش وەردەگرێت.

سایلۆکە لە راگەیەندراوێکدا داوا لە جوتیارانی شارەکانی (سەیدسادق، شارەزور، دەربەندیخان، گەرمک، ناڵپارێز، پێنجوێن و بەرزنجە) دەکات كە هەر جوتیارێک پشتگیری گەنمی ماوە بەزوترین کات رادەستی سایلۆی سەیدسادقی بکات.

دەشڵێت:”ئەو جوتیارانەی پشتگیری سایلۆكانی (کەلار و چەمچەماڵ)ـەوە گواسترابێتەوە بۆ سایلۆی هەڵەبجە، هیچ بڕە گەنمێکی رادەست نەكردبێت، دەتوانێت لە سایلۆی هەڵەبەجەوە بیگوازێتەوە بۆ سایلۆی سەیدسادق”

پەرلەمانی عێراق دانیشتنەکانی دەستپێدەکاتەوە
پێت پەرلەمانی عێراق دانیشتنەکانی دەستپێدەکاتەوە
جارێکی دیکە مووچەی هێزەئەمنییەکان دوادەکەوێت
دوات جارێکی دیکە مووچەی هێزەئەمنییەکان دوادەکەوێت
پەیوەندیدار