جارێکی دیکە مووچەی هێزەئەمنییەکان دوادەکەوێت



یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەغداد رۆژی پێنجشەممە دوو مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە کەناڵ8ـی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی سبەی سێشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووە و دووسبەی چوارشەممە لە عێراق پشووە، ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەکەوێتە رۆژی پێنجشەممە و بە گەیشتنی پارەکە وەزارەتی دارایی دەستدەکات بە دابەشکردنی هەردوو مووچەکەی هێزە ئەمنییەکان.

سەبارەت بە ناردنی لیستی مووچەی مانگی حەوت بۆ بە‌غدا وتیشی: لیستەکە ئامادەیە و دەنێردرێت بۆ بەغداد.

هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە سێ مانگە یەک مووچەیان وەرگرتووە.

ئاگادارییەک لە سایلۆی سەیدسادقەوە بۆ جووتیاران
پێت ئاگادارییەک لە سایلۆی سەیدسادقەوە بۆ جووتیاران
مووچە بۆ “سواڵكەرەكان” دەبڕدرێتەوە
دوات مووچە بۆ “سواڵكەرەكان” دەبڕدرێتەوە
پەیوەندیدار