کونسوڵی گشتی ئەمەریکا پێشنیاری ڕێککەوتنی درێژخایەن لە بواری کارەبا بۆ هەرێم و عێراق دەکات.
رۆژی دووشەممە 15ی تەمووزی 2024، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی له ( ئەلێکس بێلا ) كۆنسوڵى ئابووری کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان كرد، و باسیان لە بارودۆخی کەرتی کارەبا و غازی سروشتی هەرێمی کوردستان کرد.
لە بڵاوکراوەکەدا ئەوە هاتووە، وەزیری کارەبا و وەزیری سامانە سروشتییەکان بە (وەکالەت)، جەختی لەسەر پەرەپێدانی غازی سروشتی کردەوە کە بۆ خزمەتکردنی ژێرخانی وزە لەهەرێمی کوردستان گرنگە.
ئاماژە بەوەشدراوە، كونسوڵى ئابووری ئهمهريكا، پرسی نەوت و غازی سروشتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتەکەی بە پرسێکی گرنگ دەزانێ و هیواشی خواست هەردوو حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەوڵەکانیان بەردەوام بن بۆ هاریکاری و هاوکاری زیاتری یەکتر.
هاوکات کونسوڵی گشتی ئەمەریکا ڕایگەیاند، بەباشی دەزانن هەرێمی کوردستان لەکەرتی کارەبا لەگەڵ حکومەتی عێراقی فیدراڵ ڕێکەوتنی درێژخایەن واژوو بکەن و هاوکارو هەماهەنگ بن بۆ چارەسەرکردن و پەرەپێدانی کەرتی کارەبا و وەبەرهێنانی زیاتر لە کەرتی کارەبا بکرێت.