بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق کەمئەندامێک خۆی بۆ پەرلەمانی کوردستان کاندید دەکات.
سامان حسێن، سکرتێری یەکێتی کەمئەندامانی سلێمانی وەک یەکەمین کەمئەندام لە هەرێمی کوردستان و عێراق خۆی بۆ پەرلەمانی کوردستان کاندید دەکات.
لەبارەی خۆکاندیدکردنی بۆ پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، وەک یەکەم کەمئەندام بەشێوەی سەربەخۆ خۆم کاندید کردووە، سەرجەم ڕێکارەکان تەواوبوون
ئەوەشی خستەڕوو، هەوڵدەدەم کار و چالاکییەکانم لەبەرژەوەندی کەمئەندامان ببمە پەرلەمانی کوردستان، ئەگەر نەتوانم سەرکەوتووبم ئەوا درێژە بە کار و چالاکییە ڕێکخراوەییەکانی خۆم دەدەم.
ئەمەش لە کاتێکدایە، وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە 18ـ07-2024 درێژ کرایەوە، بریارە ڕۆژی 20-10-2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.