نرخی ئەمپێری كارەبای مۆ‌لیدە بۆ مانگی ١٢ دیاریكرا



بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ڕابردوو دیاری دەكات و هاوكات كاتی كاركردنی مۆلیدەكان بۆ ئەم مانگە دادەنێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆ‌لیدە لە مانگی ڕابردوودا (٥٧) دینار دەبێت، هاوكات خشتەی پێدانی كارەبای مۆ‌لیدە بۆ مانگی کانوونی دووه‌م (١) له‌ كاتژمێر (١)ی نیوه‌ڕۆ بۆ (١)ی شه‌و ده‌بێت، له‌گه‌ڵ (٦:٣٠ بۆ ٨ی به‌یانی).

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەمڕۆ لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆ‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كۆبووه‌وه‌، به‌ گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆ‌لیدە بە (٥٧) دینار دیاریكرا، كه ‌به‌ تێكڕایی مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (٢٣٠) بۆ (٢٩٠) كاتژمێڕ كاریان كردوە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان (١٣.٢٥٠) هه‌زار بۆ (١٦.٥٠٠) هه‌زار دینار دەبێت.

ئاشكراشی كردووە، نرخی ئەمپێرێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكه‌ جیاوازە به‌و پێیه‌ی به‌پێی ئه‌و پێوه‌ره‌ هه‌ژمار ده‌كرێت، كه‌بۆ مۆ‌لیده‌كان دانراوه‌ و كاتژمێری كاركردنیان تۆمار ده‌كات.

جەختیشی كردۆتەوە، نرخی ئه‌مپێری شوێنه‌ بازرگانییه‌كان و ناو بازاڕ و ئەو مۆلیدانەی پێشنیوەڕۆ کاریان کردوە زیاتر ده‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی زیاتر كاریان كردووه‌.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەشكردووە، لەكۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (١٠) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی مۆ‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.

جوتیار عادل: ئامادەین هەر كاتێك پێویست بکات سەردانی بەغدا بكەین
پێت جوتیار عادل: ئامادەین هەر كاتێك پێویست بکات سەردانی بەغدا بكەین
سبەی دۆن لەبەردەم هاندەرانی یانەی نەسڕ ئامادە دەبێت
دوات سبەی دۆن لەبەردەم هاندەرانی یانەی نەسڕ ئامادە دەبێت
پەیوەنیدر