لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای سەرەكی دهۆك دوو ئۆتۆمبێل بەیەكیاندا دا و بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستدا و دوو كەس بریندار بوون.
ئازاد تەها، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دهۆك رایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا لەسەر شەقامی سەرەكیی نێوان پارێزگای دهۆك بۆ قەزای شێخان و لە نزیك گوندی مامزدینا، رووداوێكی هاتووچۆ روویدا.
دەشڵێت، “رووداوەكە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری هۆندای تۆكسۆن لەگەڵ پیكابێك روویدا و لە ئەنجامدا كەسێك گیانی لەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون”.