بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە کە دەربارەی دانانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگەی نێوان سلێمانی و چەمچەماڵ دانرابێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو یەکێک لە کەناڵەکان و لەڕێی پەیامنێرێک بابەتێکی پەیوەندیدار بە پرسی دانانی کامێراکانی سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ (پۆینت تو پۆینت) لە سنووری ڕێگاوبانی دەرەوەی شار وە بەدیاری کراوی سلێمانی – چەمچەماڵ و بە پێچەوانەوە بڵاوکراوەتەوە
ئەوەشی خستەڕوو کە ئێستا ئەو بابەتە لە قۆناغی جێبەجێ کردندا نییە و هەرکاتێک ئەو پڕۆژەیە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە لەڕێگەی بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیمان هاووڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە.
هاتووچۆی سلێمانی ڕاشیگەیاند، هەر بابەتێک پەیوەندیدار بێت بە کاروباری بەڕێوەبەرایەتیمان یاخود هەر پڕۆژەو بڕیارێکی هاتووچۆیی بە ڕوونی و بە ئاشکرایی لە ڕێی میدیا و پەیج و ماڵپەڕی فەرمی بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیمان بڵاوی دەکەینەوە جگە لەو پێگە فەرمییانەمان هەر هەواڵ و ڕوونکردنەوەیەک لە هەر کەناڵ و سۆشیال میدیایەکی دیکە بڵاوبکرێتەوە هیچ بەهایەکی نییە.