بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، دوو تیرۆریستی داعش لە ناحیەی قەرەهەنجیری سەر بە پارێزگەی کەرکووک ڕووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش بوونەوە.
بە پێی زانیارییەکان تیرۆریستەکان پشتێنی بۆمبڕێژکراویان بەستووە و یەکێکیان کوژراوە و دووەمیشیان بە برینداری دەستگیرکراوە.
هەر لەو ڕووداوەدا کارمەندێکی ئاسایش شەهید بوو و یەکێکی دیکەش بریندار بووە.