سوریا مەرجی بۆ تورکیا دانا



وەزارەتی دەرەوەی سوریا بەمەرج ئامادەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا ئاسایی بکاتەوە و دەڵێت” دەبێت تورکیا هێزەکانی بکشێنێتەوە”.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان، پێویستە تورکیا چەند مەرج و رێکارێک بگرێتەبەر کە سەرەکیترینیان بریتین لەوەی، دەبێت تورکیا ھێزەکانی لە خاکی وڵاتەکەیان بکشێنێتەوە، واز لە پشتیوانیکردنی گروپە چەکدارییەکانی دژبەری حکومەتی سوریا بھێنێت.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، گروپە تیرۆرستییەکان ھەڕەشەن لەسەر ئاسایشی سوریا و تورکیا، بۆیە دوای جێبەجێکردنی ئەو مەرجانە و لەسەر بنەمای رێزگرتن لەسەروەری دەوڵەتی سوریا، پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکانی ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا دەکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە ئەحمەد داود ئۆغلۆ، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا رایگەیاند، دەبێت ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق لەسەر بنەمای بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش بێت، بەپێچەوانەوە مەترسی ئەوەی ھەیە، خەڵکی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆنی سوریا شەپۆلی کۆچ بەرەو تورکیا دەستپێبکەن.

ئاسایشی هەولێر: کەسێکمان بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر ماڵی خەزور و ژنبراکەی دەستگیرکرد
پێت ئاسایشی هەولێر: کەسێکمان بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر ماڵی خەزور و ژنبراکەی دەستگیرکرد
فەیسبووک سزاکانی سەر ترەمپ هەڵدەگرێت
دوات فەیسبووک سزاکانی سەر ترەمپ هەڵدەگرێت
پەیوەندیدار