وتەبێژی حکومەتی هەرێم وادەی ناردنی دوو مووچەی هێزە ئەمنییەکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت” چاوەڕوانین ئەم هەفتەیە بگات”.
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی پارت ڕایگەیاند، سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كانی وردبینی لیستی هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌واو بووه و نێردراوه بۆ به‌غدا چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ئه‌م هه‌فته‌یه مووچه‌ی دوو مانگی هێزه ئه‌منییه‌كان بگات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەدوای پەیوەندی نێوان هەردوو سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان درا.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ئه‌م هه‌فته‌یه پاره‌ی مووچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له به‌غداوه بگات.