جارێکی دیکە حە*ماس و ئیسرائیل لەسەر ئاگربەست رێککەوتن



سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، حە*ماس و ئیسرائیل لەسەر ئاگربەست رێککەوتن و تیمەکەشی کار لەسەر رێککەوتنەکە دەکات.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X  نووسیویەتی: حە*ماس رێککەوتن کار لەسەر ئەو نەخشەڕێگەیە بکەن کە خۆی پێشنیازی کردووە بۆ ئەوەی بگەنە ئاگربەست و بارمتە و بەندکراوانی نێوانیشیان ئازاد بکەن.

سەرۆکی ئەمریکا شەش هەفتە لەمەوبەر نەخشەڕێیەکی سێ قۆناغی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غە*ززە پێشكێشکرد.

راشیگەیاندووە”هێشتا کار ماوە بکرێت و پرسی ئاڵۆزیش زۆرن، بەڵام ئێستا ئیسرائیل و حە*ماس هەردووکیان بەو چوارچێوەیە رازین، تیمەکەم خەریکە کار لەسەر رێککەوتنەکە دەکات و منیش هیوادارم زوو جێبەجێ ببێت.”

شەقامێکی سلێمانی بۆ ماوەی هەفتەیەک دادەخرێت
پێت شەقامێکی سلێمانی بۆ ماوەی هەفتەیەک دادەخرێت
گەنجێکی تەمەن ٣٨ ساڵ ل زێی گەورەدا خنکا
دوات گەنجێکی تەمەن ٣٨ ساڵ ل زێی گەورەدا خنکا
پەیوەندیدار