ئەمڕۆ هەینی گەنجێکی تەمەن ٣٨ ساڵ لە ئاوی زێی گەورەدا خنکا
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، گەنجێکی تەمەن ٣٨ ساڵان لە ئاوی زێی گەورەدا لە نزیک کۆمەڵگەی هێتوت خنکا.
گەنجەکە ناوی (بارزان سەفەر)ە و خەڵکی شاری دهۆک-ە.
پۆلیسی دهۆک دەشڵێت، تەرمی گەنجەکە دۆزراوەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادوەریی دهۆک کراوە.