بە پێی ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی زیاتر لە 16 ملیار و 528 ملیۆن دینار بووە.
ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی هەفتەی ڕابردووی راگەیاندووە کە بڕی 16 ملیار و 528 ملیۆن و 38 هەزار و 239 دینار بووە.
ڕوونیشیکردووەتەوە كە 78%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 5%ـیشی بەشێوەی چەک و مەقاسەش 18% بووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبنای جێگری سەرۆک وەزیرانەوە سەرپەرشتی دەکرێت، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی دان بەو داتایانەدا نانێت.