پەرلەمانتارێکی یەکێتی: هەفتەی داهاتوو مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەگات



ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت کە هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی هیزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەنیرێت و پاشان دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

ئەمڕۆ هەینی، چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران  بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، یەکشەممە و دووشەممەی داهاتوو وەزارەتی دارایی عێراق دەستدەکات بە ناردنی مووچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان.

وتیشی: بە گەیشتنی پارەکە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی.

دوای زیاتر لە سێ مانگی، دوێنێ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری دا مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

ناوی زیاتر لە ٤٠٠ كەس بۆ دامەزراندن لە لیوای ٢٠ی هاوبەش ڕاگەیەندرا
پێت ناوی زیاتر لە ٤٠٠ كەس بۆ دامەزراندن لە لیوای ٢٠ی هاوبەش ڕاگەیەندرا
کارکردن لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی خێراتر دەکرێت
دوات کارکردن لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی خێراتر دەکرێت
پەیوەنیدر