هەرێم و بەغدا لەسەر پرسێک ڕێککەوتن



سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پێکهێنانی لیژنەیەکی لە نێوان هەرێم و بەغدا بۆ پرسە داراییەکان ڕاگەیاند و دەڵێت”بناغەیەکی بەهێز بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان دادەنرێت”.

ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڵاویکردەوە، ڕۆژی پێنج شەممە ١١ی تەمموزی٢٠٢٤، لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازییان لە شاندێکی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ کرد، کە تایبەت بوون بە ڕێکخستنەوەی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان لەنێوان هەرێم و بەغدا.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چۆنیەتی ڕێکخستنەوەی ڕێکارە کارگێڕییەکان و سیستەمی دارایی لە نێوان هەرێم و بەغدا کرا، بەشێوەیەک کە هاوشێوەی یەکتری بن و گونجاوبن لەگەڵ یەکتر.

ئەوەشی ئاشکرا کرد، لەگەڵ شاندەکە بۆ ئەم مەبەستە بڕیاردرا بە پێکهێنانی تیمێک، ئەم تیمەش کار لەسەر ڕێکخستنەوەی ڕێکارە کارگێڕییەکان و دروستکردنی سیستەمێکی دارایی گونجاو و هاوبەش دەکات لەنێوان هەرێـم و بەغدا، ئەمەش دەبێتە بناغەیەکی بەهێز بۆ ئەوەی لەداهاتوودا گرفتە کارگێڕیی و داراییەکان بگەن بە چارەسەر .

“بانکەکانی هەژماری من لە لایەن کۆمپانیای عێراقی بۆ دەستەبەری پاشەکەوت گەرەنتی کراون”
پێت “بانکەکانی هەژماری من لە لایەن کۆمپانیای عێراقی بۆ دەستەبەری پاشەکەوت گەرەنتی کراون”
لیستی مووچە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
دوات لیستی مووچە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
پەیوەنیدر