بارزانی: هەر کات پارتی بەهێز بووبێت کوردستانیش بەهێز بووە



مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ بەشێک لە ڕێکخستنە حزبیەکانی کۆبووەوە و ڕایگەیاند، “پارتی بۆ زیندووهێشتنەوەی ئومێد و بڕوابەخۆبوونی گەلی کوردستان دروست بووە”.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 11ی تەممووزی 2024 لە شاری هەولێر مەسعود بارزانی لەگەڵ بەشێک لە ئاستە جیاجیاکانی ڕێکخستنی سنووری لق و ناوچەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوویەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی بارەگانی بارزانی، مەسعود بارزانی وتەیەکی پێشکەش کرد و “سوپاسی خەبات و ماندووبوونی ئەندام و کەوادیری پارتی کرد، کە لە قۆناغە جۆراوجۆرەکاندا بە خۆڕاگریی خۆیان بوونەتە مایەی ئومێد بۆ گەلی کوردستان”.

بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە مێژووی پارتی ئەوەی دووپاتکردەوە، کە پارتی بۆ زیندووهێشتنەوەی ئومێد و بڕوابەخۆبوونی گەلی کوردستان دروست بووە و ئامرازە بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستان.

وتیشی، “هەر کات پارتی بەهێز بووبێت، کوردستانیش بەهێز بووە”.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، بارزانی ڕۆشنایی خستە سەر سەردانی هەفتەی ڕابردوو بۆ بەغدا و هۆکارەکانی ئەو سەردانەی و کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان، بۆ ئامادەبووان شیکردەوە.

حاڵەتێكی نوێی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆماركرا
پێت حاڵەتێكی نوێی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆماركرا
بڕیاری خەرج كردنی دوو مووچە بۆ هەرێم درا
دوات بڕیاری خەرج كردنی دوو مووچە بۆ هەرێم درا
پەیوەنیدر