میساقی “شەرەف” خرایە بەردەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان



دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان میساقی “شەرەف” ی خستە بەردەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کە لەبەردەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانن.

سەرخێڵ هاشم بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی دەسپاکی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکایەتی هەرێم، میساقی شەرەفی خستە بەردەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کە ئێستە لەبەردەم هەڵبژاردنێکی گرنگی پەرلەمانی کوردستانن.

ئاماژەی بەوەشداوە، مەبەستی دیاریکراو لە میساقی شەرەف ، ناساندنی بیرۆکەی دەسپاکی حزبی و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری بەشداربووان بوو.

ڕوونیشیکردۆتەوە، لە داهاتوودا تەواوی میساقەکە بۆ میدیاکان و رای گشتیی بڵاو دەکەینەوە.

پارێزگاری نەینەوا: بەم زووانە كێبڕكێی هەرێمی كوردستان دەكەین
پێت پارێزگاری نەینەوا: بەم زووانە كێبڕكێی هەرێمی كوردستان دەكەین
محەمەدی حاجی مەحمود گەیشتە تاران
دوات محەمەدی حاجی مەحمود گەیشتە تاران
پەیوەندیدار