محەمەدی حاجی مەحمود گەیشتە تاران



بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی (40) هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی قەرارگایی ڕەمەزان ئێران بە فەرمی محەمەدی حاجی مەحموودی بانگهێشت کرد و ئەمڕۆ گەیشتینە تاران.

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە پەڕەی فەرمی خۆی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە 10ی تەموزی 2024 لەسەر بانگهێشتی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران بە یاوەری شاندێکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی (40) هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی قەرارگایی ڕەمەزان بە سەردانێک گەیشتینە تاران.

بەپێی بڵاوکراوەکە، محەمەدی حاجی مەحموود چاوی بە سەردار سەلامی بەرپرسی سوپای پاسداران و ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی قەرارگای ڕەمەزان و نوێنەری پارت و لایەنە سیاسیەکان و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کەوت.

محەمەدی حاجی مەحمود لە بڵاوکراوەکەدا دەڵێت” لە درێژەی مەراسیمەکەدا چاومان بە ژمارەیەک هاوڕێی دێرین و تێکۆشەری سەردەمی شاخ کەوت ،کە ساڵانێک پێکەوە لە یەک سەنگەردا دژ بە سوپای ڕێژێمی بەعس دەجەنگاین”.

میساقی “شەرەف” خرایە بەردەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان
پێت میساقی “شەرەف” خرایە بەردەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان
ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پرسی مووچە کۆبووەوە
دوات ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پرسی مووچە کۆبووەوە
پەیوەندیدار