نزیكەی نیوەی گەڕەكەكانی هەولێر بێ‌ ئاو دەبن



جارێکی دیکە بۆری ئاوی ئیفراز سێ لە نزیک عەنکاوە شکا و بەشێك لە گەڕەکەکانی هەولێر بێ ئاو دەبن.

ئاراس عەزیز، پەیامنێری (خەڵك) لە هەولێر ڕایگەیاند، جارێكی دیكە هێڵی ئاوی ئیفرازی 3 لەسەر شەقامی خەدەمی 120 مەتری شكاوە و بەوهۆیەوە ئاوێكی زۆر شەقامەكەی گرتووە و تیمەكانی ئاو و شارەوانی سەرقاڵی كەم كردنەوەی ئاوی بۆریەكەن.

ڕاشیگەیاند، ساڵی ڕابردوو چەند جارێك ئەو بۆریە شكاوە، بەڵام دواتر بەهۆی تەرخان كردنی بودجەوە بەشێكی بۆیەكە گۆڕا، بەڵام ئەوەی شكاوە لە بۆریە كۆنەكەیە لەو بەشەی دەكەوێتە لای عەنكاوە.

بۆری ئاوی ئیفراز3 لە زێی گەورەوە دەگاتە هەولێر و لە گەڕەكی عەنكاوە دەبێتە دوو بەش و بەشێكیانی تاوەكو گەڕەكی هەولێری نوێ‌ دەڕوات.

ئاماژەی بەوەشكرد، بە وتەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر ژمارەیەك گەڕەك بێ ئاو دەبن، بەتایبەت ئەو گەڕەكانەی پشتیان بە ئاوی ئیفراز3 بەستووە، كە دەكاتە نزیكەی 40%ی گەڕەكەكان و بۆ ماوەی 24 كاتژمێر بێ‌ ئاو دەبن تاوەكو بۆریەكە چاك دەكرێتەوە.

ئەو گەڕەكانەی بێ‌ ئاو دەبن بریتین لە: (هەولێری نوێ، فەرمانبەران، ٥ی حەسارۆکان، مامۆستایان، قەڵاتی نوێ، هاوکاری، هەموو گەڕەکەکانی نێوان جادەی شۆڕش و جادەی کەرکوک، شێخ ئەحمەد، گوڵان، هەڤالان، باداوە ، ٩٤ی باداوە، زانکۆ و گەڕەکەکانی ناو شەقامی ٦٠ مەتری).

ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پرسی مووچە کۆبووەوە
پێت ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پرسی مووچە کۆبووەوە
بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەوامی لە چەند پارێزگایەک ڕاگرت
دوات بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەوامی لە چەند پارێزگایەک ڕاگرت
پەیوەندیدار