لووتکەی ناتۆ بە بەرز ڕاگرتنی ٧٥هەمین ساڵیادی هاوپەیمانيیەکە دەستیپێکرد



لووتکەی ناتۆ کە سەرکردەی ٣٢ وڵاتی ئەندامی ناتۆی کۆکردەوە، بە ڕێوڕەسمێک کە تیایدا یادی ٧٥هەمین ساڵیادی هاوپەیمانیيەکە کرایەوە، دەستیپێکرد.

ڕێوڕەسمەکە لە هۆڵی ئاندریو دەبلیو میلۆن لە واشنتۆن بەڕێوەچوو، کە تیایدا لە ساڵی ١٩٤٩دا ڕێککەوتنی باکووری ئەتڵەنتیک لەلایەن ١٢ وڵاتەوە واژووکرا و ناتۆ دامەزرا.

لەو ڕێوڕەسمەدا کە سەرەتا هاوسەری سەرکردەکان هاتنە ژوورەوە، دواتر سەرکردەکانی ئۆکراینا، ئوسترالیا، ژاپۆن، نیوزلاند و کۆریای باشوور کە بانگهێشت کرابوون بەشداریان کرد.

ڕاکان جبوری سوێندی یاسایی خوارد و بوو بە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک
پێت ڕاکان جبوری سوێندی یاسایی خوارد و بوو بە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک
شایستەداراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت
دوات شایستەداراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت
پەیوەندیدار