ساڵی ٢٠٢٣ بۆ ئابووریی جیهان سەخت دەبێت



 

پێشبینییەكان بۆ ئابووری جیهان لە ساڵی 2023دا باش نین، چونكە هۆكارەكانی خراپبوونی ئابووری لە ساڵەكانی ڕابردوو نەك كەمنەبوونەوە، بگرە زیادیشدەكەن، ئەوانیش جەنگی ئۆكراین و گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا و زیادبوونی ململانێ ناوچەیی و جیهانییەكان بەتایبەت لەنێوان زلهێزاندا.

سەرۆكی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، كریستاڵینا جۆرجیێڤا هۆشدارییدا لەوەی ساڵی ٢٠٢٣ بۆ بەشێكی زۆری ئابووری جیهان ساڵێكی سەخت دەبێت.

كریستاڵینا جۆرجیێڤا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی CBS، لەبارەی ئابووری جیهانییەوە دوا , لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە پێشبینییەكانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لەبارەی پاشەكشەی ئابووریی لە ساڵی ٢٠٢٣دا، وتی: “بۆ بەشێكی زۆری ئابووری جیهان، ئەمساڵ ساڵێكی سەختتر دەبێت لە ساڵی رابردوو”.

سەرۆكی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی وەك هۆكاری ئەم سەختییەش، ئاماژەی بۆ خاوبوونەوەی ئابووریی هەریەك لە سێ ئابوورییە گەورەكەی جیهان، ئەمریكا و یەكێتیی ئەورووپا و چین كرد.

كریستاڵینا جۆرجیێڤا ئاماژەی بەوەشدا ئابووریی ئەمریكا خۆڕاگرترینە و بازاڕی كار لە وڵاتەكە ئێجگار بە بەهێزی ماوەتەوە، ئابووریی ئەمریكا دەتوانێت خۆی لە پاشەكشە رزگاربكات، بەڵام ئەمە رەنگە وابكات بانكی ناوەندیی ئەمریكا ناچارببێت رێژەی سوود بۆ ماوەیەكی زیاتر بە بەرزی بهێڵێتەوە لەپێناو كەمكردنەوەی رێژەی هەڵاوسان.

جۆرجیێڤا ئاشكرایكرد یەكێتی ئەورووپا بە هۆی جەنگی ئۆكراینەوە كاریگەری جددیی كەوتووەتەسەر و جەختی كردەوە ئەمساڵ نیوەی وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپا بەرەوڕووی پاشەكشەی ئابووریی دەبنەوە.

سەرۆكی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشدا ئەمساڵ بۆ ئابووری چینیش قورس دەبێت و رایگەیاند: “ئابووری چین ئەمساڵ زیاتر خاو دەبێتەوە”.

كریستاڵینا جۆرجیێڤا راشیگەیاند: “پێشبینی دەكەین ئابووری سێیەكی جیهان پاشەكشە بكات”.

جۆرجیێڤا تیشكی خستەسەر ئەوەش، هەڵكشانی حاڵەتەكانی كۆرۆنا لە چین لە كورت مەودادا، هەواڵێكی ناخۆشە بۆ ئابووری جیهان.

لەساڵانی ڕابردوودا پەتای كۆرۆنا، جەنگی ئۆكراین، گۆڕانكاری كەشوهەوا زۆرترین زیانی لە ئابووری جیهان داوە، ڕێژەی هەژاری، كۆچ و پەنابەری، برسێتی و تەنگەژەی خۆراك، تەنگەژەی وزەی زیادكردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەكان لە ئەنجامی ڕووداوە سرووشتییەكان بەهۆی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەواوە ساڵی ڕابردوو 300 ملیار دۆلار زیانی ئابووری لە جیهان كەوتووە.

ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵ (FAO) چاودێری كردووە كە تا كۆتایی مانگی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢ زیاتر لە ١٢٥ ملیۆن كەس لە خوار هێڵی هەژارییەوە بوون.

 

باشترین ڕێگا بۆ کێش دابەزاندن چییە؟
پێت باشترین ڕێگا بۆ کێش دابەزاندن چییە؟
نەخشی وەستا ڕۆژهەڵاتییەکان بە سلێمانیەوە هەمیشە دیارە
دوات نەخشی وەستا ڕۆژهەڵاتییەکان بە سلێمانیەوە هەمیشە دیارە
پەیوەنیدر