١٧ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا



لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە چوار تۆمەتبار دەستگیرکران، بڕی ١٧ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا .

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەو نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و پاشان وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە ڕێکەوتی ٢٦ی ٥ی ٢٠٢٤ تاکو ٣ی ٧ی ٢٠٢٤ تیمەکانی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لەدوو چالاکیدا توانییان چوار تۆمەتبار کەکاری گواستنەوەو بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر دەکەن دەستگیربکەن.

ئاماژەی بەوەکرد، لەم دوو چالاکیەدا بڕی ١٧ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ دەستی بەسەردا گیرا.

ڕاشیگەیاند، هەر چوار تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان ڕاگیراون و لەژێر لێکۆڵینەوەدان .

هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی بنکەکانی وەرگرتنی کرێی ئاو بکەن
پێت هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی بنکەکانی وەرگرتنی کرێی ئاو بکەن
ئەنجومەنی وەزیران بۆ پرسی مووچە کۆدەبێتەوە
دوات ئەنجومەنی وەزیران بۆ پرسی مووچە کۆدەبێتەوە
پەیوەندیدار