لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ نزیكەی 25 هەزار گەشتیارڕوویان لە شوێنە گەشتیارانی ئیدارەی سۆران كردووە.
فەیسەڵ سادق، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری ئیدارەی سۆران، ڕایگەیاندووە، لەماوەی پێنج ڕۆژی پشووی سەری ساڵ، نزیكەی 25 هەزار گەشتیار ڕوویان لە سنووری ئیدارەی سۆران كردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، تا ئێستا هیچ ڕووداوێك لەناو گەشتیاران رووینەداوە و پلانەكانمان بە هاوكاری ئیدارەكانی ناوچەكە سەركەوتوو بووە بۆ پێشوازی كردنمان لە گەشتیاران.