وەزارەتی کارەبا: لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە دەدەین



وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەر هێڵە بۆ چارەسەركردنی خێرای ئەو كێشەیەی بووەتە هۆی خەرج نەكردنی مووچەی وەزارەتەكە،

وەزارەتی کارەبا لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:” وەزارەتەکەیان بە نووسراوی فەرمی ئەو تێبینیانەی لە راپۆرتی هەردوو دیوانی چاودێریی فیدراڵی و هەرێمدا هاتبوون، چارەسەر كردووە، لەم پێناوەشدا خەرجی مووچە و تەواوی شایستە داراییەكانی پۆلیسی كارەبای هەرێمی لەسەر میلاكی وەزارەت بۆ سەر میلاكی وەزارەتی ناوخۆ گواستووەتەوە.

ئەو روونکردنەوەیە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی و ئابوری خشتەی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی مەدەنی بڵاوکردەوە، بەڵام خشتەکە مووچەی وەزارەتی کارەبای تێدا نەبوو.

لە شارستانییەتی گریکی کۆن و قوتابخانەکەی سوقراتەوە بەرەو ڕێنسانس
پێت لە شارستانییەتی گریکی کۆن و قوتابخانەکەی سوقراتەوە بەرەو ڕێنسانس
رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا خێراتر دەکرێن
دوات رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا خێراتر دەکرێن
پەیوەندیدار