دوای چەند ڕۆژێك لە بەرزبوونەوەی نرخەكەی بەشێوەیەكی بەرچاو، ئێوارەی ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخی دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزی و هاتەوە خوار 150 هەزار دینار.
ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی دۆلار دابەزینی تۆماركردووە و ئێستا 100 دۆلار بە 149 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەیانی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار گەیشتە نزیكەی 151 هەزار دینار و دوێنێ-ش كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە سەرتاسەری عێراق مانگرتنیان دژی سیاسەتی بانكی ناوەندی ڕاگەیاند.