دوای گەیشتنی پارە لە بەغداوە، وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی 6ى وەزارەت و فەرمانگەكانی بڵاوكردەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 6ی فەرمانبەرانی بڵاوكردەوە، كە ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە مووچەی فەرمانبەران دابەش دەكرێت.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بڕی ٤٢١ ملیار و ٧٦٠ ملیۆن دینار خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکەیان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا، دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەستیپێکرد.