تۆمەتبارێک کە هاووڵاتییەکی لە جەنگەڵەکانی فەڕەنسا کوشتبوو، دەستگیرکرا



پۆلیسی پارێزگەی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی کوشتنی هاووڵاتییەک لە جەنگەڵەکانی فەڕەنسا ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ڕۆژی (24/2/2023) هاوڵاتییه‌كی‌ كورد به‌ناوی‌ (هه‌ڵكه‌وت ئه‌حمه‌د مارف) له‌دایكبووی‌ 1989 له‌جه‌نگه‌ڵه‌كانی‌ وڵاتی‌ فه‌ره‌نسا كوژرا، دواتر كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ سكاڵای‌ یاساییان تۆماركرد له ‌دژی‌ تۆمه‌تبار (ڕ، ح، ح) له‌دایكبووی‌ 1985.

ڕوونیشیکردەوە کە پاش ڕێكخستنی‌ په‌ڕاوی‌ لێكۆڵنه‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ له‌سه‌ر تۆمه‌تبارو وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌، تۆمه‌تبار له‌كاتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌قه‌زای‌ زاخۆ ده‌ستگیركرا.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو کە ‌ئێستا تۆمەتبار به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 406 له‌یاسای‌ سزادان له‌نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ كوشتنی‌ سلێمانی‌ ڕاگیراوه‌و لێكۆڵنه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
پێت بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
وەزیری پێشمەرگە زانیاری نوێ دەربارەی دابەشکردنی مووچە ئاشکرا دەکات
دوات وەزیری پێشمەرگە زانیاری نوێ دەربارەی دابەشکردنی مووچە ئاشکرا دەکات
پەیوەنیدر