سوودە نەزانراوەکانی زەیتی زەیتون لە ماڵدا



زەیتی زەیتون یەکێکە لەو بەرهەمە سروشتیانەی کە زۆرترین بەکارهێنانی هەیە لە ماڵەکاندا، بە سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی بەناوبانگە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی پزیشکی کۆمەڵێک بەکارهێنانی جیاواز هەیە بۆ زەیتی زەیتون کە دەتوانرێت لە ماڵەوە بەکاربهێنرێت.

بەکارهێنانی باوی زەیتی زەیتون لە ماڵەوە:

چێشت لێنان و سوورکردنەوە: زەیتی زەیتون لە چێشت لێنان و سوورکردنەوەدا بەکاردەهێنرێت، بەو پێیەی تامێکی جیاواز بۆ خواردنەکان زیاد دەکات، بە بژاردەیەکی تەندروست دادەنرێت بەراورد بە زەیتی ڕووەکی تر، بەهۆی خاڵی بەرزی سووتانییەوە، لەکاتێکدا زەیتی زەیتون بەرگەی پلەی گەرمی بەرز دەگرێت.

سۆس و ترشیات: دەتوانرێت لەگەڵ سۆس و ترشیات تێکەڵ بکرێت بۆ ئەوەی تامێکی جیاواز زیاد بکات، زەیتی زەیتون وەک پێکهاتەیەکی سەرەکی لە زۆرێک لە خواردنە بەناوبانگەکانی وەک پیستۆ و تەپولەدا بەکاردەهێنرێت.

شێدارکردنی پێست: زەیتی زەیتون شێدارکەرەوەیەکی سروشتی پێستە، بەو پێیەی دەبێتە هۆی نەرمکردنی پێستی وشک و کەمکردنەوەی چرچی، هەروەها دەتوانرێت بۆ ئارامکردنەوەی پێست دوای بەرکەوتنی خۆر یان ڕیش تاشین سوودی لێببینرێت.

گرنگیدان بە قژ: زەیتی زەیتون دەتوانرێت وەک ماسکی قژ بەکاربهێنرێت، بەو پێیەی یارمەتی شێدارکردنی پێستی سەر دەدات و قژ بەهێز دەکات و بریقەیەکی تەندروستی پێدەدات، دەتوانرێت لەگەڵ هەنگوین یان هێلکە تێکەڵ بکرێت بۆ بەرزکردنەوەی سوودە خۆراکیەکانی.

لابردنی ماکیاژ: دەتوانرێت زەیتی زەیتون بەکاربهێنرێت بۆ لابردنی ماکیاژ بە نەرمی بەبێ ئەوەی ببێتە هۆی خورانی پێست، وە تەنانەت لەگەڵ ماکیاژی دژە ئاویش بەکاردەهێنرێت.

 نینۆک: زەیتی زەیتون بۆ شێدارکردنی نینۆکەکان و پێستی دەوروبەری بەکاردەهێنریت، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی نینۆکەکان و ڕێگریکردن لە شکانیان. تەنها نینۆکەکانت بۆ چەند خولەکێک بە بەردەوامی بخەرە ناو زەیتی زەیتونەوە بۆ ئەوەی نینۆکی بەهێز و بریقەدارت دەست بکەوێت.

باشترکردنی کۆئەندامی هەرس: زیادکردنی زەیتی زەیتون بۆ خۆراک دەبێتە هۆی باشترکردنی هەرسکردن و کەمکردنەوەی کێشەکانی هەرسی وەک قەبزی، ئەنزیمەکانی هەرس چالاک دەکات.

باشترکردنی تەندروستی دڵ: زەیتی زەیتون یارمەتی کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ دەدات و تەندروستی دڵ باشتر دەکات، توێژینەوەکان دەریانخستووە کە خواردنی زەیتی زەیتون پەیوەندی بە کەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکانەوە هەیە.

لابردنی پیسی پێست: زەیتی زەیتون دەتوانرێت لەگەڵ خوێی دەریا تێکەڵ بکرێت و وەکو قڵشێنەرێکی سروشتی بەکاربهێنرێت بۆ لابردنی پیسی پێست، هەروەها دەتوانرێت بۆ پاککردنەوەی ئەو پیسییە بەکاربهێنرێت کە لەسەر ڕووی کانزاکان ماوەتەوە.

پۆڵیشکردنی مۆبیلیات: دەتوانرێت زەیتی زەیتون بەکاربهێنرێت بۆ پۆلیسکردنی مۆبیلیاتی دار و بریقەیەکی جوان و سروشتی پێببەخشێت، دەتوانیت لەگەڵ کەمێک ئاوی لیمۆ تێکەڵ بکەیت بۆ ئەوەی بۆنێکی تازەی پێببەخشێت و کاریگەرییەکەی زیاد بکات.

پاککەرەوە: دەتوانرێت زەیتی زەیتون بەکاربهێنرێت بۆ پاککردنەوەی مەنجەڵ و تاوە ئاسنەکان و پاراستنیان لە ژەنگ.

پزیشکیان: گرنگییەکی زۆر بە عێراقی مەزن دەدەین
پێت پزیشکیان: گرنگییەکی زۆر بە عێراقی مەزن دەدەین
پێرێز خۆی بۆ خولی نوێی سەرۆکایەتی مەدرید کاندید دەکاتەوە
دوات پێرێز خۆی بۆ خولی نوێی سەرۆکایەتی مەدرید کاندید دەکاتەوە
پەیوەندیدار