ئێستا لە هەرێمی کوردستان هیچ تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون نەماوە، وتەبیژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمیش دەڵێت:” پێنج تووشبووەکەی تای خوێنبەربوون چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە”.
دکتۆر سەرکار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە (خەڵک)ی ڕاگەیاند، هەر سێ توشبووەکەی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای سلێمانی و دوو تووشبووەکەی پارێزگای هەولێر دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ، چاکبوونەوە و بە تەندروستییەکی باش نەخۆشخانەیان جێهێشت و گەڕانەوە ماڵەوە .
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت:” ئێستا هیچ توشبوویەکی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان نییە”