پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە لە بارەی مووچە



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەگەر مووچە بەدەست منەوە بێت یەک رۆژ دوای ناخەم، مووچە بەدەست منەوە بێت بۆ خەرجی ناکەم، مووچە لە بەغدا بڕدراوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆیەکی لەگەڵ هاووڵاتییانی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: زۆرجار كە دەستوەردان دەكرێت ستەم دەكرێت كاری هەڵە دەكرێت خەتاكەی بەشێكی بۆ هاوڵاتی دەگەڕێتەوە چونكە قبوڵی كردووە ئەگەر قبوڵی نەكات و هەڵوێست وەربگرێت بەرامبەر بە هەڵە ئەم هەڵانە دووبارە نابنەوە.

لەبارەی کاروباری دادگاکان وتیشی:”حەكەمی كۆتایی هاووڵاتییە ئەگەر لایەنێكی سیاسی دەستوەردان لە كاروباری دادگاكان دەكات هاووڵاتی دەتوانێت ئەو لایەنە سیاسیە سزا بدات، دەتوانن لە هەڵبژاردنەكان سزای ئەو لایەنە بدەن هاووڵاتی حاكمی سەرەكی و كۆتایی ئەم وڵاتەن”.

راشیگەیاند، مووچەی بێ کەرامەت قیمەتی نییە و ئێمە دەمانەوێت هاووڵاتییان بە سەربەرزییەوە مووچە وەربگرن”.

دەربارەی پرۆژەی هەژماری من ئاماژەی بەوەشکرد، هەژماری من بۆ ئەوەیە کە پەککەوتە و خاوەن شەهیدان لە سەرەدا نەوەستن، بەڵکو هەرکاتێک خۆی بیەوێت بچێت مووچەکەی وەربگرێت، بەڵام وا خەریکن ناهێڵن ئەمەش سەربگرێت..

وەزارەتی تەندروستی: سەرجەم تووشبووەکانی تای خوێنبەربوون نەخۆشخانەیان جێهێشت
پێت وەزارەتی تەندروستی: سەرجەم تووشبووەکانی تای خوێنبەربوون نەخۆشخانەیان جێهێشت
لە عێراقەوە زیادكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم ئاشكرادەكرێت
دوات لە عێراقەوە زیادكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم ئاشكرادەكرێت
پەیوەنیدر