لە عێراقەوە زیادكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم ئاشكرادەكرێت



پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغداوە ڕایدەگەیەنێت، بەپێی یاسای ساڵی 2014 لیستی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان هاوتای مووچەی خانەنشینانی عیراق دەكرێت و كەمترین مووچەش 500 هەزار دینار دەبێت.

سروە محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە میدیای فەرمی حزبەكەی ڕایگەیاندووە، دادگای فیدڕاڵی ساڵی 2022 حكومەتی هەرێمی پابەندكردووە بەیاسای خانەنشینی یەكگرتووی ساڵی 2014ی فیدڕاڵی، كە هاوتاكردنی مووچەی خانەنشنیانی هەرێمە هاوشێوەی خانەنشینانی عیراق.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر ئەم هاوتاكردنە جێبەجێ بكرێت، ئەوا بڕی 50 ملیار دینار لەلایەن حكومەتی عیراقەوە بۆ خانەنشینانی هەرێم زیاد دەكرێت.

وتیشی، “ئەو خانەنشینانەی بەر لەساڵی 2014 خانەنشین بوون و مووچەكانیان لە 500 هەزار دینار كەمترە، مووچەكانیان دەبێت بە 500 هەزار دینار”.

 

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە لە بارەی مووچە
پێت پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە لە بارەی مووچە
هاوکاری ئەو کەسانە دەکرێت سیستمی وزەی خۆر دادەنێن
دوات هاوکاری ئەو کەسانە دەکرێت سیستمی وزەی خۆر دادەنێن
پەیوەنیدر