بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی بەرزبوونەوەی ئاستی بەکارهێنانی سیستمی خۆری لە پارێزگاکە ڕاگەیاند و دەڵێت” هەر هاوبەشێکێش سیستمەکە دابنێت لە خەرجی کارەبای دەردەکەین”.
ئەمڕۆ دووشەممە لە میانی بەڕێوەچوونی کۆنفراسی وزەی خاوێن لە زانکۆی سلێمانی ئەندازیار ئەنوەر حمە سعید بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند” لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەرەوپشچونێکی باش لە بواری سستمی وزەی خۆر هەیە “.
ئاماژەی بەوەشدا، هەر هاوبەشێکێش سیستمەکە دابنێت و لای ئێمە تۆماری بکات ئەو کارەبایەی بەرهەمی دەهێنێت لە خەرجی کارەبای دەردەکەین، و وتیشی هاوکاری هەر کەسێکیش دەبین سستمی وزەی خۆر دابنێت.
شایەنی باسە لە ئێستادا لە زۆرێک لە پارێزگاکانی هەرێم هاووبەشانی کارەبا بۆ دابینکردنی کارەبا ڕوویان لە سیستمی وزەی خۆر کردووە، و لە بەشێک لە ماڵ و باڵەخانەکان بەکاردەهێنرێت، کە هەم هۆکارێکە بۆ ژینگەپارێزی و هەم هاوکارێکە بۆ حکومەت بۆ دابینکردنی کارەبا بۆ هاوبەشەکانی.