“بەپێی بڕیاری دادگا نابێت هیچ کێشە و هۆکارێک ببێتە هۆی دواکەوتن و نەدانی مووچە”



وەزیری دارایی پێشوازی کرد لە کونسوڵی گشتی کۆماری میللی چین لە هەرێمی کوردستان, و لە دیدارێکدا گفتوگۆ لە سەر دۆخی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان کراو پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەت و کونسوڵخانەی چین بەبایەخەوە هەڵسەنگێنرا.

لە بشێکی دیدارەکەدا ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم ڕایگەیاند، لێکتێگەیشتن و بەرەوپێشچوون بۆ چارەسەری کێشەی مووچە هەیەو چەند جارێک وردبینی لە لیست و ناوی هێزە ئەمنیەکان کراوە.

وتیشی، بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی نابێت هیچ کێشە و هۆکارێک ببێتە هۆی دواکەوتن و نەدانی مووچە، بەڵام بە بیانوی وردبینیەوە هەموو مانگێک کێشەیەکی نوێ بۆ مووچە دروست دەکەن، لەکاتێکدا بەپێی یاسای بودجە دەبێت سێ مانگ جارێک وردبینی لەخەرجی و داهات بکرێت .

ڕاشیگەیاند، هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە لەوانە گەڕانەوەی بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم و ڕادەستکردنی لیست و ناوی هێزە سەربازی و ئەمنیەکان و بەردەوامی بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و ناردنی ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچونەوەی مانگانە.

وێنە و ڤیدیۆ؛ 12 كۆچبەری كورد و سوریایی لە بیابانێكی جەزائیر لە تینوێتیدا دەخنكێن
پێت وێنە و ڤیدیۆ؛ 12 كۆچبەری كورد و سوریایی لە بیابانێكی جەزائیر لە تینوێتیدا دەخنكێن
وەزارەتی پێشمەرگە زانیاری لەسەر مووچە و هاوكاری هاوپەیمانان ئاشكرادەكات
دوات وەزارەتی پێشمەرگە زانیاری لەسەر مووچە و هاوكاری هاوپەیمانان ئاشكرادەكات
پەیوەنیدر