“بەرشەلۆنە بۆ فرۆشتن نییە”



دانیشتوانی شاری بەرشەلۆنەی کەتەلۆنیا لە ئیسپانیا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای دەرچوونی گەشتییاران دەکەن لە شارەکەیان و دەڵێن”بەرشەلۆنە بۆ فرۆشتن نییە”.

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، هەزاران خۆپیشاندەر لە بەرشەلۆنە ڕژانە سەر شەقامەکانی بەرشەلۆنەو دروشمیان بەرزکردەوە و  داوایان لە گەشتیاران دەکرد بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.

هەر لە خۆپیشاندانەکەدا خۆپیشاندەران بە ڕشتنی ئاوو بەسەر گەشتییاراندا دروشمەکانیان دەوتەوە.

کە بەشداربووان ئاویان بەسەر گەشتیاراندا ڕشاندووە، و پۆلیسی ناوچەکەش دەڵێت، نزیکەی سێ هەزار کەس بەشدارییان لەو خۆپیشاندانەدا کردووە.

خۆپیشاندەران دەڵێن “لێشاوی گەشتیاران بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان و نرخی خانووبەرە و ڕەنگدانەوەی  نایەکسانی کۆمەڵایەتی و گرفتی بەدەستخستنی یەکەی نیشتەجێبوون لە شارەکەیان.

بەگوێرەی ماڵپەڕی “ئایدیالیستا” تایبەتمەند لە بواری خانووبەرە، کرێی خانوو لە شارە گەشتیارییە بەناوبانگەکانی وەک بەرشەلۆنە و مەدرید لە مانگی حوزەیران بە بەراورد بە ساڵی پێشوو بە ڕێژەی لەسەدا 18٪ بەرزبووەتەوە.

یەکێک لە خۆپیشاندەران بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە: “ئێمە هاتووین بۆ ئێرە بۆ خۆپیشاندان دژی گەشتیاری بەکۆمەڵ لە بەرشەلۆنە، شارەکە زیاتر گرنگی بە گەشتیاران داوە، ئێمەش شارێکمان دەوێت بۆ هاووڵاتیان نەک تەنها بۆ گەشتیاران”.

یەکێکی دیکەش دەڵێت: چێشتخانە و هۆتێلەکان قازانجێکی زۆر دەکەن، بەڵام ئێمە دەبێت بجەنگین بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانمان ئەمە گرفت و کێشەیەکە.

لە بەرامبەر زیادبوونی فشارەکاندا، جاومی کۆلبۆنی سەرۆکی شارەوانی بەرشەلۆنە “پلانێکی بۆ لابردنی سەرجەم (کرێی کورتخایەن) واتە بەکرێگرتنی یەکە نیشتەجێبوونەکان بۆ ماوەیەکی کاتی قۆناغ بە قۆناغ و تا ساڵی ٢٠٢٨ کەمکردنەوەی ژمارەی شوقە گەشتیارییەکانی شارەکەی” ڕاگەیاند.

وەزارەتی پێشمەرگە زانیاری لەسەر مووچە و هاوكاری هاوپەیمانان ئاشكرادەكات
پێت وەزارەتی پێشمەرگە زانیاری لەسەر مووچە و هاوكاری هاوپەیمانان ئاشكرادەكات
حكومەتی عێراق لەگەڵ گووگڵ و فەیسبووك ڕێككەوت
دوات حكومەتی عێراق لەگەڵ گووگڵ و فەیسبووك ڕێككەوت
پەیوەندیدار