نرخی دۆلار ڕیكۆردێكی نوێی شكاند



نرخی دۆلار بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و ئەمڕۆ ڕیكۆردی 150 هەزاری تێپەڕاند و لە بازاڕی دراوی بەشێكی شارەكان بەهای 100 دۆلار گەیشتۆتە 150 هەزار و 300 دینار.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهای دۆلار جارێكی دیكە بەرزبۆتەوە و بەهای 100 دۆلار بە 150 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لای خۆشیەوە، دانا وەرتی، شارەزای كاروباری زێڕ و دراو لە هەولێر بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، بەهای دۆلار لە بۆرسەی شارەكانی عێراق زیاتر لە بۆرسەی شارەكانی هەرێم بەرزبۆتەوە و ئێستا لە بۆرسەی هەولێر بە 150 هەزار و 150 دینارە.

ڕاشیگەیاند، لە بۆرسەی دهۆك و بۆرسەی كیفاح لە بەغدا بەهای 100 دۆلار گەیشتۆتە 150 هەزار و 300 دینار.

كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتیان دیاریكرا
پێت كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتیان دیاریكرا
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما پارێزگایەک پشووی ڕاگەیاند
دوات بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما پارێزگایەک پشووی ڕاگەیاند
پەیوەندیدار