گەرما 50 پلەی تێپەڕاند



شەپۆلێكی گەرمای بەتین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و ئەمڕۆ لە بەشێك لە شارەكانی عێراق 50 پلەی سەدی تۆماركراوە و شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، پلەی گەرما 7 بۆ 8 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە.

ئەمڕۆ یەك شەممە لە بەشێك لە شارەكانی عێراق پلەكانی گەرما بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە و بەپێی ڕاپۆرتی كەشناسی عێراق لە شارەكانی باشوور گەیشتۆتە 50 بۆ 51 پلەی سەدی.

محەمەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە ڕۆژی چوار شەممەوە لە تەواوی باشووری کوردستان پلەی گەرما 7 بۆ 8 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە و گه‌رمایه‌كی تاقه‌تپڕوكێن ده‌ستپێدەكات.

ڕاشیگەیاند، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونەوەی پلەی گه‌رمادا رێژه‌ی شێ له ‌هه‌وادا ده‌گاتە ‌10%، هەربۆیە زیاتر هه‌ست به ‌گه‌رمی دەکرێت.

ئاشكراشی كرد، چه‌قی كاریگه‌ری شه‌پۆلی گەرماکە ڕۆژانی پێنج شه‌ممه‌ و هه‌ینی ده‌بێت و پلەی گەرما لە ئیداره‌ی گه‌رمیان دەگاتە 50 پلەی سیلیزی و تاوەکو یەک شەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما پارێزگایەک پشووی ڕاگەیاند
پێت بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما پارێزگایەک پشووی ڕاگەیاند
لە ئایندەیەکی نزیکدا دییە سیتی تاپۆ دەکرێت
دوات لە ئایندەیەکی نزیکدا دییە سیتی تاپۆ دەکرێت
پەیوەنیدر