دۆلار 150 هەزار دیناری تێپەڕاند



بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 275 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و نرخەکەشی لە بەغدا 150 هەزار دیناری تێپەڕاند.

ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بڕی 275 ملیۆن و 665 هەزار و 912 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 257 ملیۆن و 755 هەزار و 912 دۆلاری حەواڵە و تەنها 17 ملیۆن و 910 هەزاری بە نەخت بووە.

کەمیی دۆلاری نەخت لە بازاڕەکاندا بووەتە هۆی هەڵکشانی نرخەکەی و ئەمڕۆش لە بەغدا 100 دۆلار بە 150 هەزار و 250 دینارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

تا ئێستا نرخەکەی لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان لە ژێر 150 هەزاردا ماوەتەوە و لە هەولیر و سلێمانی نرخی 100 دۆلار 149 هەزار و 250 دینارە.

پێنج کۆڵبەر بە تەقەی پاسداران بوونە قوربانی
پێت پێنج کۆڵبەر بە تەقەی پاسداران بوونە قوربانی
دیبەیت و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا
دوات دیبەیت و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا
پەیوەندیدار