نزیکەی دوو هەزار دۆنم لە ماوەت سووتا



نزیکەی دوو هەزار دۆنم پووش و پاوان و دەیان ڕەز و باخی هاووڵاتییان بە هۆی ئاگرێکەوە لە قەزای ماوەت سووتان و پۆلیسی دارستانیش دەڵێت هۆکارەکەی نەزانراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند، بە هۆکارێکی نەزنراو ئاگرێک لە سنورری گوندی بەرگوردی سەر بە قەزای ماوەت کەوتەوە و دوای گەیشتنی مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستانی ماوەت هەوڵی کۆنترۆڵکردنی درا.

ڕوونیشیکردەوە کە بەهۆی بوونی مین و تەقەمەنی لە سنوورەکە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە زەحمەت بوو، بەڵام دواجار بە هاوکاری خەڵکی ناوچەکە توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و بکوژێننەوە .

پۆلیسی دارستانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو کە بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی دوو هەزار دۆنم پووش و پاوان و داری سروشتی و 50 ڕەز و باخی هاووڵاتییان سووتان.

دیبەیت و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا
پێت دیبەیت و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا
چیرۆکی پەنجا ساڵ پێکەوەیی لە “پایتەختی جیابوونەوە” دا
دوات چیرۆکی پەنجا ساڵ پێکەوەیی لە “پایتەختی جیابوونەوە” دا
پەیوەندیدار