دانیشتووانی گەڕەکێکی هەولێر دژی لێدانی بیر گردبوونەوە و داوای چارەسەر دەکەن.
کەمێک لەمەوبەر دانیشتووانی گەڕەکی بەهاری کۆن لە هەولێر دژی لێدانی بیر گردبوونەوەیان ئەنجامدا و داوای ڕاگرتنی کارەکە دەکەن.
پەیامنێرمان لە هەولێر ڕایگەیاند، بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکی بەھاری کۆن لە ھەولێر دژی لێدانی بیر گردبوونەتەوە و داوا دەکەن کارکردن لە لێدانی ئەو بیرە ڕابگیرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، بەپێی وتەی دانیشتووانی ئەو گەڕەکە بیرەکە بۆبردنی ئاوە بۆ شوێنێکی تر، و لە ئێستادا بەهۆی فشارەکانیانەوە لێدانی بیرەکە راوەستاوە.