پڕۆژەیەکی گەورە لە سلێمانی کرایەوە



ئێوارەی ئەمڕۆ لە سلێمانی پرۆژەی یەکتربڕی ئارام کرایەوە کە بەشێکی زۆری گرفتی هاتووچۆ لەسەر شەقامی مەلیک مەحموود چارەسەر دەکات.

شارەوانی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژە بەوەدەکات، لەسەر فەرمان و بە چاودێری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠٢٤/٧/٧ لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی سەرۆكی شارەوانی سلێمانی و بەشێک لە بەرپرسان یەکتربڕی سەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود کە بە یەکتربڕی ئارام ناسراوە کرایەوە.

شارەوانی ئاماژە بەوەدەکات، پرۆژەکە بەتێچووی 10 ملیار وسێ سەد و پەنجا و پێنج ملیون دینار و لە پێش وادەی خۆی و بە کوالیتییەکی بەرز بە ئەنجام گەیشت، کە پێكهاتووە لە “ئەندەرپاسێك و فلای ئۆڤەرێك”، و دەبێتە هۆی چارەسەركردنی كێشەی یوتێرنی دوو ئاڕاستەی سەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود و سەربەستكردنی هاتووچۆ تیایدا،

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەندازیار کارزان کەریم سەرۆکی لیژنەی تۆڕی رووناکی یەکتربڕی ئارام رایگەیاند” تۆڕێکی روناکی پشکەوتوو بۆ یەکتربڕی ئارام لەشەقامی مەلیک مەحمود دانراوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە بەرووی هاوڵاتیاندا کرایەوە.

رونیشیکردەوە” تۆڕی روناکی یەکتربڕەکە لە دووبەشی سەرەکی پێکهاتوە، بەشی یەکەم نۆژەنکردنەوە و دانانەی تۆڕی روناکیە کۆنەک کە لە شەقامەکە هەبوو کە ١٦ ستون و پایکهاتەکانی بوو، لەگەڵ (٤٠) ستونی یەک باڵ بە هەموو پێکهاتەکانی ، لەگەل دانانی (٧) ستونی روناکی بۆ شەقامی عەلوە کۆنەکە تا یەکتربڕەکە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە (٢٢) پرۆجۆکتۆری پرۆژەکە بەشەو کاردەکات و ١٢ دانەش بەرۆژ کاردەکەن ناو پردەکە زۆر تاریک نەبێت.

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی فەڕەنسا ڕاگەیەندرا
پێت ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی فەڕەنسا ڕاگەیەندرا
مەسرور بارزانی: جێگەی داخە گەنجی ئێمە بیر لە کۆچ دەکاتەوە
دوات مەسرور بارزانی: جێگەی داخە گەنجی ئێمە بیر لە کۆچ دەکاتەوە
پەیوەنیدر