مەسرور بارزانی: جێگەی داخە گەنجی ئێمە بیر لە کۆچ دەکاتەوە



سەرۆکوەزیرانی هەرێم لەگەڵ بەشێک لە چێن و توێژەکان کۆبووەوە و باسی گرفتەکانی کۆچ و مووچە و بارودۆخی هەرێمی کرد.

مەسرور بارزانی لە دیدارەکەدا ئاماژەی بەوەدا، گرفتی کۆچی گەنجان بەداخەوە لە ئێستادا ڕوو لە زیادییە، ئێمە هیواداربوین لەپێشتر و کابینەکانی پێشتردا بەرنامەیەکی ڕێک و پێک هەبوایە بۆ ئەوەی بمانتوانییایە ئەم گرفتە لە ئێستادا چارەسەر بکەین.

وتیشی، هیوادارم گەنجان خۆیان هەوڵبدەن کار بدۆزنەوە و لە وڵاتی خۆیان ئیش بکەن ، یارمەتی ئەو کەسانە دەدەین کە بیانەوێت کاری خۆیان بکەن ، گەر هاووڵاتی بیەوێت لەگەڵ حکومەت هاوکاربێت زۆر گرفت چارەسەر دەبێت.

سەرۆکی حکومەت باسی لە سەرچاوەی داهات و هەلی کار کرد و وتی”هەوڵی بەهەمەچەشنە کردنی سەرچاوەکانی داهات دەدەین، و لەم کابینەیەدا زیاتر لە هەرکاتێکی تر گرنگی بە بواری کشتوکاڵ دەدەین، ئێمە لەم ماوە کەمەدا ناتوانین بگەینە ئەو ئاستەی دەمانەوێت”.

وتیشی، لە ئێستادا حکومەتی عێراق ئامادە نەبووە سەرجەم گەنمی کوردستان وەربگرن و لە 700 هەزار تۆن زیاتر وەرناگرن کە ئەویش بە نرخی فەرمی حکومەت دەبێت.

دەربارەی پرسی دارایی و گرفتەکانی مووچە مەسرور بارزانی وتی، لەگەڵ حکومەتی عێراق گەیشتوینەتە لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ چارەسەری گرفتی مووچە و پارە دێت تا ئەو کاتەی بابەتی مووچە ڕێچکەی خۆی دەگرێت.

وتیشی، هەژماری من پرۆسەیەکە تەنها بۆ خزمەتی هاووڵاتیان دروستکراوە و ئەوانەی دژایەتی دەکەن یان لێی نازانێت یان نایەوێت هاووڵاتیان سوودمەند بن یان مەرامێکی سیاسی لە پشتە، ئەوانەی لەم پرۆژەیەوە مووچە وەردەگرن ڕاستەوخۆ لە حکومەتەوە وەریدەگرێت نەک لە دەستی کاربەدەست و کەسانی باڵا. ئاماژەی بەوەشدا نزیکەی 19 خزمەتگوزاری لە پرۆکەی هەژماری من بوونی هەیە و تەنها بۆ خزمەتی هاووڵاتیانە

هاوکات سەرۆکی حکومەتی هەرێم داوایەکی لە هاووڵاتیان کرد و وتی، داواکارم هاووڵاتیان بە پەرۆشەوە بەشداربێت لە پرۆژەی هەژماری من و حسابی خۆی بکاتەوە

دەربارەی پرۆسەی پەروەردە و بایکۆتی مامۆستایان ، سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند، دواکەوتن لە پرۆسەی پەروەردە دواکەوتنی کۆمەڵگەیە، مامۆستا ئەو کەسەیە کە قوتابی و منداڵ ڕووی تێدەکات و بۆی دەبێتە سومبول، دەبێت کارێک بکات خۆشەویستی وڵات و باوەڕبەخۆبوون لە ناویاندا بچێنێت.

وتیشی، زیاتر لە پێنج مانگ بایکۆت تەنها زەرەری لە قوتابیان دا مووچە قەرەبوو دەکرێتەوە بەڵام کاتی خوێندن قەرەبوو ناکرێتەوە، مامۆستایان دڵنیابن هەمیشە حکومەت لە پشتیانە و داکۆکی لە مافە ڕەواکانیان دەکات،مامۆستایان دەبێت پشوو درێژنم، تەنانەت لە ئێمەش پشوو درێژتر بن ، چونکە ئێمە خزمەت دەکەین و ئەوان پەروەردە دەکەن.

پڕۆژەیەکی گەورە لە سلێمانی کرایەوە
پێت پڕۆژەیەکی گەورە لە سلێمانی کرایەوە
ئێران بڕی 200 هەزار دیناری عێراقی دەداتە گەشتیاران
دوات ئێران بڕی 200 هەزار دیناری عێراقی دەداتە گەشتیاران
پەیوەندیدار