نرخی دۆلار بەرزبووەوە و تمەن شكا



بەهای دۆلاری ئەمریكی ڕۆژە بەڕۆژ بەرزدەبێتەوە و بەهای تمەنی ئێرانیش سەرەڕای بەرزبوونەوەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێی وڵاتەكەوە، بەڵام جارێكی دیكە بەهاكەی دابەزی.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی دۆلار ناجێگیرە و چەند ڕۆژێكە بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، هاوكات نرخی تمەنیش ئەمڕۆ ڕووی لە دابەزین كردەوە.

ڕاشیگەیاند، ئێستا لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەكان و بۆرسەدا بەهای 100 دۆلار بەرزبۆتەوە بۆ 149 هەزار و 100 دینار.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهای تمەن دابەزیوە بەجۆرێك 100 دۆلار بە 5 ملیۆن و 650 هەزار تمەن بە كاش و بە 5 ملیۆن و 975 هەزار تمەن بە حەواڵە مامەڵەی پێوە دەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ڕۆژی هەینی بەهای تمەن بەرزبووەوە و گەیشتە 5 ملیۆن و 500 هەزار تمەن بۆ هەر 100 دۆلارێك، ئەوەش بەهۆی كاریگەری هەڵبژاردنە سەرۆكایەتیەكەی ئێران و دەرچوونی مەسعود پزیشكیان بۆ سەرۆكی ئەو وڵاتە.

 

وردەکاری هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان و کاتی جێبەجێکردنی ڕاگەیەنرا
پێت وردەکاری هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان و کاتی جێبەجێکردنی ڕاگەیەنرا
ناسنامەی ئەو هاووڵاتییەی لە زێی گەورە خنكا بڵاوكرایەوە
دوات ناسنامەی ئەو هاووڵاتییەی لە زێی گەورە خنكا بڵاوكرایەوە
پەیوەندیدار