بۆ مانەوەی جۆرێک، ئەمریکا…پلان بۆ کوشتنی نزیکەی نیو ملیۆن کوندەپەپوو دادەنێت



لە هەنگاوێکی مشتومڕاویدا، فەرمانگەی خزمەتگوزاری ماسی و گیانلەبەرە کێوییەکانی ئەمریکا پلانێکی بۆ لەناوبردنی نزیکەی ٤٥٠ هەزار کوندەپەپوو لە ماوەی سێ دەیەدا ڕاگەیاند، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ ڕزگارکردنی جۆرێک لە کوندەپەپوو، کە بە کوندەپەپووی بەڵەک ناسراوە و مەترسی لەناوچوونی هەیە لە ویلایەتەکانی ئۆریگۆن و واشنتۆن و کالیفۆرنیا، بەهۆی پەلاماردانیان لە لایەن کوندەپەپووەکانی دیکە.

 

کوندەپەپووی بەڵەک ناسراوە ، جۆرێکە لە کوندەپەپووە ناسراو و ڕەسەنەکانی کەناری ڕۆژئاوا، بەهۆی ئەو ” کوندەپەپووانەی لە ڕۆژهەڵاتی ئەمریکاوە بڵاوبوونەتەوە، ڕووبەڕووی مەترسی لەناوچوون بووەتەوە.

 

کوندەپەپووی بەڵەک، بە ژمارەیەکی زیاتر زاوزێ دەکات و پێویستی بە شوێنی کەمتر هەیە بۆ ژیان.

 

بەپێی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، پلانی کوشتنەکە لەلایەن راوچییان و تەقەکەرانی ڕاهێنراوەوە لە دارستانەکانی کەناری ڕۆژئاوا ئەنجام دەدرێت، کە کوندەپەپووە بەربەستەکان بە بەکارهێنانی دەنگی تۆمارکراوی سەرنجڕاکێش بۆلای خۆیان ڕادەکێشرێن و دواتر تەقەیان لێدەکرێت.

 

ئەم پلانە مشتومڕێکی بەرفراوانی لای ژینگەپارێزان و ئاژەڵ دۆستان دروستکردووە، چونکە هەندێک بە چارەسەرێکی دڕندانە و بێکاریگەری دەزانن، هەندێکی دیکەش بە پێویستی دەزانن کە کوندەپەپووی بەڵەک، لە لەناوچوون ڕزگار بکرێت.

بەکارهێنانی مۆبایل پێش خەوتن هۆکارە بۆ کەمخەوی و ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان
پێت بەکارهێنانی مۆبایل پێش خەوتن هۆکارە بۆ کەمخەوی و ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان
عێراق و هەرێمی کوردستان بوونەتە ڕێڕەوی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر
دوات عێراق و هەرێمی کوردستان بوونەتە ڕێڕەوی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر
پەیوەندیدار