هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادیکردووە



فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەفتەی ڕابردوو هاوردەکردنی نەوتیان لە عێراقەوە زیادکردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەفتەی ڕابردوو تێکڕای هاوردەکردنی ڕۆژانەی نەوت گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل لە چوار هەزار بەرمیلی لە تێکڕای هەفتەی ڕابردووتر زیاترە.

ڕوونیشیکردەوە کە نەوتەکە لە نۆ وڵاتەوە هاوردەکراوە و ڕۆژانەش 195 هەزار بەرمیل نەوت لە عێراقەوە هاوردە کراوە کە چوار هەزار بەرمیلی ڕۆژانە زیاتر بووە لەوەی هەفتەی ڕابردوو هاوردەیان کردووە.

فەرمانگەکە ئەوەشی خستەڕوو زۆرترین بڕی نەوت لە کەنەداوە هاوردەکراوە کە بڕەکەی سێ ملیۆن و 918 هەزار بەرمیل، دوای ئەویش مەکسیک و پاشان کۆڵۆمبیا دێت، نەیجیریاش لە پلەی چوارەمی ئەو وڵاتانەدا دێت کە هەفتەی ڕابردوو نەوتی بۆ ئەمریکا هەناردە کردووە و بڕەکەی 222 هەزار بەرمیل بووە.

سەرلەنوێ پێشمەرگەکانی لیوای 9 گردبوونەوە
پێت سەرلەنوێ پێشمەرگەکانی لیوای 9 گردبوونەوە
نرخی مریشك بەرزبووەوە
دوات نرخی مریشك بەرزبووەوە
پەیوەندیدار