تا کۆتایی مانگی تەممووز سەرجەم کەمپەکانی هەرێم دادەخرێن



وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دوا وادەی بۆ داخستنی سەرجەم کەمپەکان لە هەرێم ڕاگەیاند و دەڵێت” سەرجەم گرفتەکان چارەسەرکراون و هیچ بیانوویەک نەماوە”.

کەریم نوری بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، داخستنی تەواوی کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان بەشێکە لە پەیڕەوی بەرنامەی حکومەتی عێراق و ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارەکانیش دەیانەوێت پێش ٣٠ تەممووز بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا بەشێکی زۆری ئەو گرفتانەی لەبەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکان هەبوون بۆ ناوچەکانی خۆیان چارەسەرکراون، کە ئەوانیش لەڕووی نەبوونی هەلی کار، خانووە رووخاوەکانیان و ناکۆکی نێوان خێڵەکان بوون.

بەپێی ئاماری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، لە ئێستادا تەنها ١٦ هەزار خێزان لە کەمپەکان ماون، و دوای گەڕانەوەی کۆتا کاروانی ئاوارەکان لە کەمپەکانی سلێمانی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، داخستنی کەمپەکانی سلێمانی ڕادەگەیەنین، و بەوەش تەنها 16 کەمپ لە دهۆک و شەش کەمپ لە هەولێر دەمێننەوە، ئەوانیش تاوەکو بەرواری ٣٠ تەممووز دادەخرێن.

سیستانی یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی کۆچی دیاریکرد
پێت سیستانی یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی کۆچی دیاریکرد
كەشێكی فێنك و خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە
دوات كەشێكی فێنك و خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەندیدار