ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا دەگیرێت



بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر هاووڵاتییان دڵنیادەکاتەوە، بە مەبەستی ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا ئاوی پاک بۆ ماڵان دابیندەکەن. 

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری هەولێر ڕایگەیاند، بەمەبەستی ڕێگە گرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیە گوازراوەکان، بەتایبەتی نەخۆشی کۆلێرا کە لەم وەرزە زیاتر ئەگەری بڵاوبوونەوەی هەیە، چەندین ڕێکار دەگیرێتەبەر.

ئاماژەی بەوەکرد، هۆبەی کۆنتڕۆڵی جۆری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری هەولێر هەڵدەستن بە پێدانی کلۆری پاودەر و ڕێنمایی تایبەت بە شوشتن و تعقیم کردنی تانکی و حەوزەکان بۆ گشت بنکە و فەرمانگەکانی ئاو .

ئەوەشی خستەڕوو، تاوەکو لە ڕێگەی ئیشپێکەری بیرەکان بتواندرێت تەواوی تانکی و حەوزەکان پاک بکرێنەوە و بتوانین ئاوێکی پاک و تەندروست دابین بکەین.

مەسرور بارزانی: ئێران دراوسێیەکی گرنگی هەرێمی کوردستانە
پێت مەسرور بارزانی: ئێران دراوسێیەکی گرنگی هەرێمی کوردستانە
قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری سەرپێچییەکانی بڵاوکردەوە
دوات قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری سەرپێچییەکانی بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار