قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری سەرپێچییەکانی بڵاوکردەوە



لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری سەرپێچییەکانی مانگی ڕابردووی بڵاوکردەوە، کە ٤٦٨ سەرپێچییان تۆمارکردووە.

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەپێی دواین ئامار کە بۆ کار و چالاکی لیژنە هاوبەشەکان بڵاوکراوەتەوە، لە مانگی ڕابردوودا سەرەڕای پشووەکانی جەژن و هاتنی گەشتیارێکی زۆر بۆ سلێمانی، ژمارەی سەرپێچییەکان و داخستن و تەلەفکردن و ئاگادارکردنەوە کەمبوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ئامارەکە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا لیژنە هاوبەشەکان ٦ هەزار و ٩٠٩ سەردانیان ئەنجام داوە، لەو چوارچێوەیەشدا ٤٦٨ سەرپێچییان تۆمارکردووە، ئەوە لەکاتێکدایە لە مانگی پێشوتردا ٧ هەزار و ٤٤٨ سەرپێچی تۆمارکرابوو.

هەر بەپێی ئامارەکە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا ١٨ داخستن و ١٦٣ ئاگادارکردنەوە تۆمارکراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، هەر لەو ماوەیەدا ٥٣ ملیۆن و ٨٧٥ هەزار دینار سزای دارایی سەرپێچیکاران دراوە کە دەبێت بە بەشێک لە داهاتی حکومەت، هاوکات نزیکەی ٣٦ تۆن خۆرک و شمەکی خراپ و ماوەبەسەرچوو تەلەف کراوە، کە بەشێکی خاوەن کۆگاو فرۆشگاکان خۆیان لیژنەکانیان لە خۆراک و شمەکی خراپ ئاگادار کردووەتەوە.

ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا دەگیرێت
پێت ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا دەگیرێت
کارەکتەری سۆشیال میدیا بۆ نێو فیلم و خوازبێنیکردنی ژن!
دوات کارەکتەری سۆشیال میدیا بۆ نێو فیلم و خوازبێنیکردنی ژن!
پەیوەندیدار